|
|
|
|
|
- کۆمه‌ک بۆمزگه‌وته ره‌حمه‌تی خواتان لێ بێت.
- له‌رێی خوا پیاوم نیه وبێوه‌ژنم کۆمه‌کێ. - بێکه‌س و پیر و ته‌نیا باڵم کۆمه‌کێ . - پیاوم کوشتوه وبا نه‌چمه به‌ندیخانه له‌رێی پێغه‌مه‌رکۆمه‌کێ. کۆمه‌ک کۆمه‌ک کۆمه‌ک کۆمه‌ک کۆمه‌ک کۆمه‌ک کۆمه‌ک کۆمه‌ک کۆمه‌ک ..... سواڵکه‌ری چۆن کاروپیشه‌یه‌کی بێ مایه وبێ ده‌ردیسه‌ره و هه‌روه‌ها راده‌یه‌کی زور له‌خه‌ڵک پێوه‌ی خه‌ریکن؛ خله‌وبله‌ش ده‌یانه‌وێ له‌مه‌ودوا دووقۆڵی بچن بۆ سواڵ به‌م هۆیه‌وه تکا له خوێنه‌ران وهاووڵاتیانی ئازیز ده‌که‌ن له‌گه‌ڵماندابن یا بۆکۆمه‌ک یابۆ سواڵ . کۆمه‌ک؛ کۆمه‌ک؛ کۆمه‌ک؛ ره‌حمه‌تی خواتان لێ بێت گیانی دایکتان کۆمه‌ک بۆ؛ خله‌وبله‌یه ........ |
||
|
+
نوشته شده در چهارشنبه شانزدهم شهریور 1390ساعت 13:28 توسط محمدلطیفی
|
|
||
|
|
|
|
|
خله‌وبله‌به‌هۆی گیروگرفتی ژیان و کاروباری رۆژانه‌یان له ماڵی خۆیان کۆبونه‌وه‌وبڕیاردرا به هه‌ر پاره وقیمه‌تێک بێت پیاوێک به‌کرێ بگرن بۆ.....
- چۆن خۆیان فریای خوێندن ونوسین ناکه‌ون ئه‌م پیاوه به‌جێی ئه‌وان بشنوسێ وبشخوێنێته‌وه. - چۆن خۆیان ناتوان به زۆربه‌ی کاروپیشه‌یان راگه‌ن ئه‌م پیاوه له‌به‌رده‌ستیانابێت. - به‌هۆی زۆربونی مه‌رگ ونه‌خۆشی چۆن خۆیان به‌م هه‌موه راناگه‌ن ئه‌م پیاوه ده‌بی پێش مردوه‌که له‌قه‌بران بێت ودوو رۆژ و شه‌وله‌مزگه‌وت له‌پای پرسه‌دابێت وله شه‌فاخانه‌ش سه‌ردانی نه‌خۆشه‌کان بکات. - ئه‌م پیاوه له زه‌ماوه‌ندا ده‌بێ بۆ ره‌زامه‌ندی بوک وزاوا شاباش بدات وباش هه‌ڵپه‌ڕێ وبه شه‌ڕه‌چه‌قۆش بێت دوو ده‌ور ئه‌وسه‌رچۆپیه‌ش بگرێت .
|
||
|
+
نوشته شده در دوشنبه هفتم شهریور 1390ساعت 13:22 توسط محمدلطیفی
|
|
||
|
|
|
|
|
ره‌حمه‌تی خوداتان لێ بێت منیان کوشتوه. تکایه کۆوه‌بن بمبه‌ن بمنێژن و له فاتیحه خوێندنما شیرکه‌ت بفه‌رموون . وه‌ک ژان کرد‌و وه‌ستانی نه‌بوو ده‌ترسا دیسان کچ بێت .باوکم مه‌رجێکی دانا که ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر کوڕنه‌بێت ته‌ڵاقی بدات وله‌ماڵ بیکاته‌ده‌ره‌وه. چۆن رازی نه‌ده‌بوو به هیچ بارێک وه‌جاخ کوێر بێت و ماڵه‌که‌ی بۆ زاوا بێت . ئاخ خنکاندن چه‌ن سه‌خته .هه‌ناسه‌کانم ده‌چنه‌خوارێ و نایه‌نه سه‌ر ئای خوا ئه‌مجاره فریامکه‌وه رزگارمکه. دایکیشم ئێشی تانه وته‌شه‌ره‌که‌ی له‌منداڵ بوون پێ سه‌خت تر بوو.ئاخ رزگاربم. ئه‌مجاره کوڕ بێت؛ ده‌سم له‌پشته‌وه به‌سراون.به‌هه‌ر ته‌کانێک ته‌ناف توند و توندتر ده‌بێ.ئه‌ی خوا رزگارم که‌ی. قیژه‌ی دایکم خوداشی رائه‌چڵه‌کاند.ئای خودا رزگارم که‌ی . نه‌نکم ده‌یکوت ده‌زانم ئه‌مجار ده‌بێ کوڕ بێت ئاخر جه‌نابی شێخ خۆی فه‌رمووی: (به‌قه‌بری باباغام کۆرێی ده‌بێت ) . دوای خواردنی نوقڵ و شیرینی مامۆستا بانگی دابه‌گوێما .باوکم که له‌کاروانی وه‌جاخکوێران ره‌هاببوو بسکه‌ی سمێڵی ده‌هات. دادوه‌ر ده‌ڵێ جیا له له‌داردانی هیچ چاره‌یه‌کمان نیه. ئاخ خنکام. هه‌ردوو مه‌مکیم توند ئه‌گرت وقه‌پم پیا ئه‌کرد و قومم لێئه‌دا.ئای خنکام. ته‌ناف توند‌و توند‌و توند و توندتر ده‌بێ.بووکی مه‌رگ به تارایه‌کی ره‌شه‌وه‌نزیک و نزیک تر ده‌بێ.هه‌رتارمایی بیره‌وه‌ری باوه‌شی دایکم به‌بیرمدا دێن و ده‌ڕۆن.ئای خنکام .هاوارم به‌گوی که‌س ناگات . ئای خنکام. ئای خنکام.خودایا رزگارم که‌ی . ئای خنکام ئیتر کاری وا ناکه‌م .ئیتر که‌س ناکووژم . ئای خنکام. |
||
|
+
نوشته شده در چهارشنبه بیست و چهارم آذر 1389ساعت 16:50 توسط محمدلطیفی
|
|
||
|
|
|
|
|
ئه م روژي سالي تازه يه نه وروزه هاته وه نه ورووز: شيعري پيره ميرد نه‌ورۆز و به‌هارپیرۆزبێت له‌هه‌موو کوردێک |
||
|
+
نوشته شده در شنبه بیست و نهم اسفند 1388ساعت 20:51 توسط محمدلطیفی
|
|
||
|
|
|
|
|
به‌ین وبه‌ینه‌ڵلا حه‌ق به ئۆباما نه‌بوو خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبلی ئه‌مساڵ که‌درا به‌میرزا ئۆباما ویژدانی خله‌وبله‌ی جوڵان. خله - به‌بڕوای من ده‌با خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبلی ئه‌مساڵیان بدایه‌به‌کاک عه‌لی جیرانمان چۆن به‌ڕاستی بۆ ئاشتی ده‌ر وجیران زۆرله ئۆباما پیاوتر بوو .له‌بیرمه‌کاعه‌لی که ده‌یویست شه‌ڕی دوو ماڵ داکوژێنێت یه‌که‌م شه‌ق به‌رخۆی که‌وت. ئاخرتۆخوا ئۆباما تائێسته‌له‌سه‌رحه‌ق شه‌قێکێ خواردوه . بله – به‌خوا خله گیان راست ئه‌که‌ی دیتت چ هاژه‌وگیڤه‌یه‌کیان بۆ سازکرد.وه‌کو ته‌له‌ڤیزیۆنه‌که‌ی خۆمان له‌مه‌یدان هه‌ڵۆ . خله - ته‌له‌ڤیزیۆنه‌که‌ی مه‌یدان هه‌ڵۆ چی بوو؟ بله – به‌خوا خله گیان ئێواره‌یه‌ک قه‌ره‌باڵغ بو خه‌ڵکێکێ زۆرله‌ئاسایی وکاربه‌ده‌ست کۆببونه‌وه و ڕێگه وبانیان پڕکردبو نه‌ماشین نه‌خه‌ڵک نه‌ده‌بزوان.منیش به‌شانه‌چرکێ چومه‌پێشه‌وه که ئاخۆ کام کارخانه‌وشیرکه‌ت ده‌کرێته‌و‌ه و من وخه‌ڵک له‌بێکاری ڕزگار ده‌کات که‌چی.... . |
||
|
+
نوشته شده در چهارشنبه بیست و پنجم آذر 1388ساعت 1:9 توسط محمدلطیفی
|
|
||
|
|
|
|
|
(ده رۆژپێش جه‌ژنی قوربان ) خله و بله - خواگیان بیکه به‌خاتر گه‌وره‌یی خۆت دوو گامان بۆ بخه‌یته خوارۆ تا له ڕێگه‌ی تۆدا بیکه‌ن به‌قوربانی و له‌به‌ین خه‌ڵکا به‌شیکه‌ین . ئا مین
(پێنج رۆژپێش جه‌ژنی قوربان ) خله و بله - خواگیان بیکه به‌خاتر گه‌وره‌یی خۆت ئه‌گه‌ر ئه‌زانی دوو گا زۆره به دوو بزنیش رازین. ئا مین ( دوو رۆژپێش جه‌ژنی قوربان ) خله و بله - خواگیان بیکه به‌خاتر گه‌وره‌یی و ته‌نیایی خۆت جیرانه‌کانی ده‌وروبه‌رمان له گۆشتی قوربانی بێبه‌شمان نه‌که‌ن . ئا مین ( رۆژی جه‌ژنی قوربان ) خله و بله - خواگیان ئه گه‌ر چی پچر پچره و برفێن برفێنه به‌شکو که‌سێکمان بۆ فریو بده‌ی که به‌شێک گۆشتمان بۆ بێنێ . خواگیان مناڵمان ورده . ئا مین. ئا مین. ئا مین. ئا مین...
|
||
|
+
نوشته شده در چهارشنبه چهارم آذر 1388ساعت 22:23 توسط محمدلطیفی
|
|
||
|
|
|
|
|
خله وبله ش وه‌ک خه‌ڵکی دیکه به‌نیوه ونیوه چڵی به‌م خه‌به‌ره‌یان زانیبوو هه‌روه‌ها به‌شانه‌چرکێ فریای چوار پێنج شانۆ که‌وتن. پاش گوێ هه‌ڵخستن و قسه‌و باس له‌گه‌ڵ خه‌ڵک زۆر شتیان بۆ رون بوه‌وه. ئه‌مانیش به ده رفه‌تیان زانی له‌گه‌ڵیان بدوێن وله‌گه‌ڵ چه‌ن که‌س وت‌و وێژیان کرد .تکایه سه‌رنجی به‌ن ؛
- بله؛ به‌ڕێز تکایه بیروڕاتان سه‌باره‌ت به هه‌شته‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی كوردی چییه بفه‌رمون؟ بینه‌رێک ؛ تۆخوا پای ویژدانت ئه‌وه نمایش بوو من ئه‌مزانی گووروی خه‌م ره‌وێنی سنه هاتون به‌زم ئه‌وانن نه‌ک ئه‌مان زۆر په‌شیمانم که‌هاتم . - خله ؛ کاکه‌گیان خراپ حاڵی بوی ئه‌مه جیاوازه ئه‌مه فستیواله فستیوال - بله ؛ تکایه خانم گیان بیروڕاتان سه‌باره‌ت به هه‌شته‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی كوردی چییه بفه‌رمون؟ خانمێک ؛ ببورن من ئاغای نامزه‌دم زه‌نگیدا بین بۆ پارک ئیتر باران دایکرد هاتین بۆ ئێره . - خله ؛ کاروانسه‌رایه - بله ؛ تکایه بیروڕاتان سه‌باره‌ت به هه‌شته‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی كوردی چییه بفه‌رمون؟ - پیاوێک ؛ سالي كه نيكوست از بهارش پيداست فقط وفقط افتتاحيه اش جالب بود وهيچ . - خله ؛ ئیفتتاحیه‌ی چی خۆ زه‌ماوه‌ن نییه . - بله ؛ تکایه بیروڕاتان سه‌باره‌ت به هه‌شته‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی كوردی چییه بفه‌رمون؟ - میوانێک ؛ زۆرباش بوو - بله ؛ ئه‌گه‌ر تۆ شانۆت لێره ببوایه ئه‌مانتوانی ره‌خنه‌ت لێبگرین ؟ - میوان ؛ ره‌خنه‌ی چی مه‌گه‌ر دنیا که‌شکه به‌رۆحی پێغه‌مبه‌ر که‌سێ ره‌خنه له‌شتم بگرێ ته‌واو گیانی تێک ئه‌شکێنم . له‌دایک نه‌بوه ئه‌وه‌ی ره‌خنه له من بگرێ . ئه‌یکه‌م به‌ره‌خنه به‌خوا. تۆش نه‌چی له‌سه‌ر سایت و مایت ورۆژنامه هه‌رچیت پێخۆش بێت بینوسیت به‌رۆحی پێغه‌مبه‌ر دیسان چۆنم پێخۆشبێت پێت ده گۆڕم ها . |
||
|
+
نوشته شده در چهارشنبه بیستم آبان 1388ساعت 0:40 توسط محمدلطیفی
|
|
||
|
|
|
|
|
رۆژ وه‌ک رۆژانی زوو نیه ئێسته کاتی ئینترنێته وبه زۆترین کات به گرینگ ترین هه‌واڵ ده‌زانین ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی زه‌حمه‌ت و تێکۆشانی بێ وچانی سایته هه‌واڵنێره‌کانه جا سه باره‌ت به‌م باسه خله و بله سپاسنامه‌یه‌کیان ئاراسته کردوه که جێگه‌ی سه‌رنجه . ئیمه ( خله و بله ) سپاسنامه‌ی خۆمان پێشکه‌ش ئه وانه ده‌که‌ین که بۆزانیاری زیاتری خه‌ڵک تێده‌کۆشن . سپاس بۆ ئه‌وانه ی که به زوترین کات ئاگادارمان ده‌که‌ن که له فڵان شوێن جاشێک له دایک ئه‌بێ و له شوێنێ تر مانگایێک به‌ری خست . یان وه ئاگامان دێنن کێ خۆکوژی کرد و کێی تریش ده‌یکا. یان چه‌ن پیاوی به ته‌مه‌ن به هۆی فشار خوێنه‌وه چیان لێهات و فڵان پیرێژن به‌یانی چه‌ن جار ده کۆکێ .ئه‌م هه‌واڵانه وا به سوک و هاسانی ده‌س ناکه‌ون به‌ڕاستی زه‌حمه‌ت و تێکۆشانی بێ وچانی ده‌وێ . دیسان به ناوی( خله و بله) سپاسنامه‌ی خۆمان ئاراسته ده‌که‌ین. |
||
|
+
نوشته شده در دوشنبه چهارم آبان 1388ساعت 15:24 توسط محمدلطیفی
|
|
||
|
|
|
|
|
خله و بله رۆژی پێنج شه‌ممه له پێشانگای وێنه کێشی منداڵان که به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵه‌وه له لایه‌ن مامۆستا ناسر فه‌یزوڵابه‌گی و قۆتابیه‌کانیه وه به‌رێوه چو سه‌ر‌دانیان کرد و هه‌ر وه‌ها بۆ باشتر به‌رێوه چونی ئه‌م پێشانگایه چه‌ن پێشنیاریان هه یه .
کاک ناسربۆ ئه‌وه‌ی زیاترسه‌ر‌دانی پێشانگاکه‌ی بکرێت و زیاتر پی بزانن ده‌بێ ئه‌م خاڵانه‌ی ژێرۆ ئه‌نجام بدات. 1- پێش هه‌ر پێشانگایێک شه‌ڕێک ساز بکات . 2- له کاتی پێشانگاکه دا دوو ئوتۆمبیل به‌یه‌کدا بدات 3- یان دوو سێ ڕۆژ پێش پێشانگاکه بڵێ له ڕۆژی پێشانگاکه دا خۆکوژی ده‌که‌م . بۆ ئه‌م بابه‌تانه خه‌ڵک و خه‌به‌ر نوسه‌کان وه‌ک هه‌ڵۆ له‌پێش کاره ساته که دا ده‌نیشنه سه‌ری دوای کاره ساته که ش دڵیان نایێ شوێنه که به جێ بێڵن . |
||
|
+
نوشته شده در یکشنبه نوزدهم مهر 1388ساعت 20:50 توسط محمدلطیفی
|
|
||
|
|
|
|
|
رۆژی جیهانی منداڵان وبڕیارنامه‌ی پشتیوانی خله و بله له منداڵانی جیهان 1- هیچ منداڵێک به هیچ شێوه‌یێک نابێ بمرێت . 2- هیچ منداڵێک نابێ به منداڵێ ریشی سپی کات. 3- هیچ بابێک نابێ به منداڵه‌که ی بڵێ برۆت ڕه‌شه. 4- هیچ باوه ژنێک حه‌قی نیه به هیچ شێوه‌یێک منداڵ دا‌غ بکات. 5- منداڵ حه‌قی خۆیه‌تی به هه‌ر شێوه‌یێک بژی ، دایک وباوک نابێ ناوسکی بخۆن. 6- ده‌بێ گوێ بۆ منداڵ شل بکرێت و گوێشی نه‌کێشرێت. 7- به هه‌رمۆد و شێوه‌یێک بگه‌ڕێ حه‌قی خۆیه‌تی ئه‌گه‌رچی کرده‌وه‌شی به که‌یفی باب و دایکی نه‌بێت. 8- منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی که فارسی فێربێت حه‌قی نیه به زمانی دایکی بخوێنێ . 9- که‌س حه‌قی نیه وشه گه‌لی ناشیرین وه‌ک (چاو زه‌ق- چاو سور- سه‌ردرێژ - مل باریک و هه‌زاران وشه‌ی دیکه ) بۆ منداڵان به کار بێنێ. 10- منداڵان چۆن داهاتوی وڵاته کان پێک دێنن ده‌بێ فێڵ و ته‌ڵه‌که و درۆ و ده‌له‌سه‌ش به باشی بزانن. |
||
|
+
نوشته شده در یکشنبه نوزدهم مهر 1388ساعت 20:42 توسط محمدلطیفی
|
|
||